تەواوی ناحیەی قەیرەوان كۆنترۆڵكرایەوە

ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەكان ھەڵكرا

K24 - ھەولێر

ناحیەی قەیرەوان لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لەلایەن ھێزەكانی حەشدی شەعبییەوە لە دەستی داعش كۆنتڕڵكرایەوە.

میدیای حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، تەواوی ناحیەی قەیرەوان لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كۆنتڕۆڵكرایەوە و ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەكان ھەڵكراوە و ئێستا تیمە تایبەتەكانی ئەندازەیی، سەرقاڵی ھەڵگرتنەوە مین و تەقەمەنییە جێماوەكانی داعشن.

12 ئەم مانگە، حەشدی شەعبی پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەیرەوانی دەستپێكرد، لە چەند رۆژی رابردووش چەند گوند و ناوچەیەكی لەو سنوورە لە دەستی داعش رزگاركرد.