پارتی وەڵامی نەخشە رێگاکەی یەکێتی دەداتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ھەڵوێستی حزبەكەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ئاشكرا دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پارتی دیموكاراتی كوردستان، وەڵامی نەخشە رێگاکەی یەکێتی نیشتمانی كوردستان دەداتەوە و بەرپرسانی یەکێتیش دەڵێن، لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی تاوتوێ وەڵامەکانی پارتی دەکەین.

 جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ھەڵوێستی حزبەکەی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات، لەبەرامبەر ئەمەشدا پەرسێکی یەکێتیی دەڵێت، پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە، بەڵام مەرجیان ھەیە.