تره‌مپ هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆ به‌رامبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كاتی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له په‌خشی راسته‌وخۆدا، هه‌ڵویستێكی نامۆ ده‌نووێنێت.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و دیداره كه راسته‌وخۆش په‌خشكراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له‌و كاته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ته‌وقه له‌گه‌ڵ تره‌مپ بكات، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جێیده‌هێڵێت و به لاچاو ئاوڕیشی لێ ده‌داته‌وه، به‌ڵام له نه‌تانیاهۆ دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
به ڵام تا ئیستا روون نه‌كراوه‌ته‌وه ئایا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی تره‌مپ به‌هۆی ماندوو بوونه‌وه‌یه یان هه‌ڵوێستێك نیگه‌رانی كردووه‌و به ئه‌نقه‌ست وا ده‌كات.