به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی یۆتۆبوری سوید به‌هۆی بوونی بۆمب چۆڵكراوه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شاری یۆتۆبوری رۆژئاوای سوید، دوای ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی بوونی ته‌قه‌مه‌نی له جانتایه‌كدا كه له هۆڵی هاتنی گه‌شتیاراندا بووه، هۆڵه‌كه‌یان چۆڵكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆیی "تی. تی" سویدی له زاری ئه‌ندریش پۆرلس، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمپانیای "سویداڤیا" كه كار له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، بڵاویكردووه‌ته‌وه" له بوونی جانتایه‌ك ئاگاداركراینه‌وه كه هیچ كه‌سێك نه‌هاتووه وه‌ریبگرێته‌وه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ته‌قه‌مه‌نی تێدابێت".
به‌ڵام دواتر روونبووه‌وه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واو نییه له‌سه‌ر بوونی ته‌قه‌مه‌نی له جانتاكه‌دا و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه نییه.
به‌رپرسانی ئه‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری سوید، رایانگه‌یاند" به‌هۆی ئه‌و گومانه‌وه‌و له كاتی راگه‌یاندنی بوونی ته‌قه‌مه‌نی له جانتاكه‌دا، دوایین گه‌شت راگیراوه‌و هۆڵه‌كه له گه‌شتیاران چۆڵكراوه".
هه‌روه‌ها شاره‌زایانی پوچه‌لكردنه‌وه‌ی بۆمبیش بۆ لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كه.