پێکھاتەکانی کەرکووك لەسەر شێوازی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن رێك ناکەون

"ئەگەر ھەیە حكوومەتی عێراق ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دوابخات"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

بڕیارە سێ مانگی دیکە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە لەکەرکووك ئەو ھەڵبژاردنە دەکرێت یان نا، بۆچوونی پێکھاتەکان لەسەرئەنجامدانی ئەو ھەڵبژاردنە تائێستا پێچەوانەی یەکترەو ھەریەكە و بە پڕۆژەو داواکاری خۆیەوە پاپەندە و ھیچ رێککەوتنێکیش لەسەر ئەو بابەتە نەکراوە.