نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بە په‌یوه‌ندیی نێوان كرێچی و خاوه‌ن خانوو وەسف دەكات
K24 – هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له په‌یوه‌ندیی نێوان كرێچی و خاوه‌ن خانوو ده‌چێت، هه‌ردوولاشمان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان پێ ناخۆشه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی له گوتارێك له كۆنفرانسی "هه‌رێمی كوردستان لەبەردەم دووڕیاندا، بابەتە هەنووكەییە ناوخۆییەكان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی قه‌یرانی دارایی، مرۆیی، ئه‌منی و پاشكه‌وتی مووچه و هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی خسته‌ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی له سه‌ره‌تادا به بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌نچێستر له بریتانیا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان و حكومه‌تی بریتانیا كرد و گوتی: "گه‌لی كورد له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر دایه و ئه‌و ته‌قینه‌وه پیشان ده‌دات پێویسته كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه كار بكات بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له بواری سه‌ربازی و هزری".
سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "رووبه‌ری قه‌یرانی ئابووری، مرۆیی و ئه‌منی بۆینه‌ته‌وه، به‌سه‌ریان زال ده‌بین بێ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتر لێ بكه‌وێته‌وه".
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "هیچ كاتێك په‌نامان بۆ توندڕه‌وی نه‌بردووه و به‌رده‌وامبووین له پاراستنی پێكهاته‌كانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌رای قه‌یرانی دارایی و گوشاری زۆری له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌ده و هه‌روه‌ها كیشه‌ی سیاسی پێشوازیمان له ئاواره‌كان كرد و له كوردستان هیچ ئاراسته‌یه‌ك بۆ توندوتیژی نییه".
گوتیشی: "كه‌سایه‌تی و كۆمه‌ڵگا ئه‌و كاته ده‌رده‌ركه‌وێت كه ده‌كه‌وێته ژێر تاقیكردنه‌وه، ئێمه‌ش له ژێر ئه‌و تاقیكردنه‌وه داین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو: "پێویسته بیر له هه‌نگاونانی پراكتیكی بۆ ئانیده بكه‌ینه‌وه" و ئاماژه‌ی به زاڵبوونی ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك نرخی نه‌وت، جه‌نگ و گۆڕانگاری له هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌توانین له‌و میانه‌دا چی بكه‌ین و چی بگۆرین".
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به گرنگی بنیتاتنانی نه‌ته‌وه و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كرد و گوتی" "گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری به خیرایی دارمانی به‌رز نابێته‌وه و پێوییستی به ژێرخان و هه‌نگاوی پێویست هه‌یه".
هه‌ر له‌مباره‌وه تیشكی خسته سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له‌وانه سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت و به‌ناوی خۆی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگەیاند: "پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی ئەو سیستمە".
له باره‌ی پرۆژه‌كانی راگیرا‌و، ئاماژه‌ی بۆ ئەوەكرد: "له كاتێكدا زۆربه‌ی پرۆژه‌كان وه‌ستان، سوپاسی ئه‌وانه‌ی ناوخۆیی ده‌كه‌ین له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن، بێ ئه‌وه‌ی چاویان له پاره بێت و به‌ره‌و كۆتایی قه‌یران ده‌چین و چووینه‌ته ناو قوناغێكی نوێ و هێما دلخۆشكه‌ره‌كان به‌ده‌ر كه‌وتوون و به ئاراسته‌ی راست ده‌رۆین".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌ی، سه‌رۆكی حكومه‌ت باس له گرنگی پێكه‌وه كاركردن له بواری سیاسی كرد و گوتی: "ته‌نها به رێگه‌ی پێكه‌وه كاركردن ده‌توانین له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به یه‌ك ده‌نگی بدوێین و ناكۆكی سیاسی كۆتایی نایه‌ت و ئه‌وه به‌شێكه له پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵام به رێگه‌ی دیالۆگ ده‌توانین چاره‌سه‌ری بۆ ته‌واوی كیشه‌كانی بدۆزینه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌موومانان كۆ ده‌كاته‌وه".
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش رایگەیاند: "دۆخی ئێستامان له‌گه‌ڵ بەغدا له‌سه‌ر كاغه‌ز جیاوازه له پراكتیك، كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێ ببێته یاریده‌رێك بۆ سه‌قامگیری ناوچەكە، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له په‌یوه‌ندیی نێوان كرێچی و خاوه‌ن خانوو ده‌چێت، هه‌ردوولاشمان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان پێ ناخۆشه".