باڵیۆزی پێشووی فه‌ڕه‌نسا له عێراق به‌هۆی "گه‌نده‌ڵی"ـیه‌وه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر
بۆریس بویلون ، باڵیۆزی پێشووی فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا، كه پێشتر راوێژكارێكی نزیكی" نیكۆلا ساركۆزی " سه‌رۆكی پێشتووتری فه‌ڕه‌نساش بووه، پاش ئه‌وه‌ی له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری پاریس بڕی (390) هه‌زار یۆرۆی پێ‌گیرا و ده‌یویست بیباته به‌لجیكا، له دادگاكانی فه‌ڕه‌نسا دادگایی ده‌كرێت.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ئاڕ ئێف ئای" فه‌ڕه‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه " بویلون كه به (ساركۆ بوی) ناسراوه‌و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ساركۆزی و موعه‌مه‌ر قه‌زافی گێڕاوه، تۆمه‌تی دزی و پاره سپیكردنه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ، چونكه ئه‌و كاته‌ی له وێستگه‌ی گاردونور گیراوه بڕی 350 هه‌زار یۆرۆ و 40 هه‌زار دۆلاری پێبووه. به گوێره‌ی یاساكانی فه‌ڕه‌نسا گواستنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌یه‌كی نهێنی له نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ئه‌گه‌ر بڕه‌كه‌ی له 10 هه‌زار یۆرۆ زیاتر بێت قه‌ده‌غه كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ره فه‌ڕه‌نسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه " بویلون جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ی له نێوه‌ندگیریی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بیناسازیی عێراقی ده‌ستكه‌وتووه. به‌ڵام دادوه‌ری دادگای گالی مرزبان، پێشتر له‌باره‌ی بویلون گوتبووی" بۆنی گه‌نده‌ڵییه‌كی بێزاركه‌ری لێدێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه‌و تۆمه‌تباره‌كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له عێراقه‌وه هێناوه‌ته فه‌ڕه‌نسا بێ ئه‌وه‌ی له هیچ یه‌ك له‌و دوو وڵاته باسی له‌و بڕه پاره‌یه كردبێت. به‌ڵكو ئه‌و پارانه‌ی خستبووه چوار كارتۆنه‌وه‌و دووانیانی له ئه‌پارتمانه‌كه‌ی خۆی له پاریس و یه‌كێكیانی له ژێر زه‌مینی باڵه‌خانه‌یه‌كدا و ئه‌وی دیكه‌شیانی له چاڵێكدا شاردبووه‌وه.
بویلون له نێوان ساڵانی 2009 تا 2011 باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بووه له عێراق، پاشان كۆمپانیای "سپارتاگۆ"ی بۆ راوێژكاریی دامه‌زراندووه‌و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا عێراقییه‌كاندا تا ساڵی 2016 كاری كردووه، له كاتێكدا له‌و ماوه‌یه‌دا نوێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌ڵام تا ئێستا ناوی هیچ كۆمپانیایه‌كی عێراقی ئاشكرا نه‌بووه كه ئه‌و كاری له‌گه‌ڵدا كردوون".