زۆری نه‌ماوه كۆریای باكوور ده‌ستی بگاته مووشه‌كه ئه‌تۆمییه كیشوه‌ربڕه‌كه
K24 - هه‌ولێر
جه‌نه‌راڵ فینسینت ستیوارت، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا، رۆژی 23/5/2017 له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند:" تا ئێستا نه‌توانراوه كۆریای باكوور رابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به مووشه‌كی هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی رانه‌گات كه له توانایدا بێت، ئاراسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای بكات.
لێدوانه‌كانی ستیوارت، نوێترین به‌ڵگه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكایه ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ بۆ ده‌ستخستنی مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی، كه كۆریای باكوور ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت بۆ به‌رگریكردن له خۆی درووستی ده‌كات".
له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیراندا، پرسیار له باره‌ی ماوه‌ی پێویست بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی كۆریای باكوور به‌و چه‌كه، ئاراسته‌ی ستیوارت و دان كوتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی كراوه، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه بتوانن واده‌یه‌ك دیاری بكه‌ن، چونكه به‌و هۆیه‌وه پێشبینییه‌كانی واشنتۆن ده‌رباره‌ی تواناكانی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌بێت، به‌ڵام گوتوویانه، مه‌ترسییه‌كه به‌ره‌و روومان دێت".
ستیوارت به ئاشكرا گوتوویه‌تی" ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت كۆریای باكوور به ئاراسته‌ی ئێستای بچێته پێشه‌وه، سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له بڵاوه‌پێكردنی سه‌كۆی ئه‌و مووشه ئه‌تۆمییانه‌ی ده‌توانن كیشوه‌ره‌كه ببڕن و خاكی ئه‌مریكا بكه‌نه ئامانج".