لێدوانێكی ئه‌میری قه‌ته‌ر هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر
ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ری "قنا" ره‌تیكردووه‌ته‌وه لێدوانی نه‌شیاوی به ناوی ئه‌میری قه‌ته‌ر "شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی" بڵاوكردبێته‌وه و رایگه‌یاندووه" پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئاژانسه‌كه رۆژی 23/5/2017 له سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه هاككراوه.
پێشتریش ئاژانسه قه‌ته‌رییه‌كه رایگه‌یاندبوو، هه‌ژماره‌كه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاككراوه. سه‌یف بن ئه‌حمه‌د ئالسانی به‌رپرسی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تیش پێشتر گوتبووی" پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئاژانسه قه‌ته‌رییه‌كه له لایه‌ن لایه‌نێكی نادیاره‌وه هاككراوه".
عه‌بدولڕه‌حمان بن حه‌مه‌د ئالسانی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ر بۆ راگه‌یاندن گوتوویه‌تی" ئه‌وه‌ی به ناوی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی ئه‌میری قه‌ته‌ر شه‌وی رابردوو بلاوكراوه‌ته‌وه راست نییه و پێگه‌ی ئاژانسی "قنا" هاككراوه".
ئه‌و شپرزه‌ییه به‌هۆی ئه‌وه‌وه درووست بوو كاتێك له‌سه‌ر پێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ری بڵاوكرایه‌وه كه " شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، ئه‌میری قه‌ته‌ر، له پاش ئاهه‌نگی خولی هه‌شته‌می ده‌رچووانی سه‌ربازه نوێیه‌كانی خزمه‌تی نیشتیمانی له مه‌یدانی سه‌ربازگه‌ی باكوور گوتوویه‌تی، ئێران نوێنه‌رایه‌تی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌رێمایه‌تی و ئیسلامی ده‌كات و ناكرێت له بیربكرێت و درووستكردنی گرژی له‌گه‌ڵ ئیران كارێكی حه‌كیمانه نییه، چونكه هێزێكی گه‌وره‌یه و مایه‌ی سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها له هه‌واڵی سه‌ر پێگه هاككراوه‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ردا هاتبوو " ئه‌میری قه‌ته‌ر له پێناو سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا په‌رۆشی هاوكارییه له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكاندا و ده‌وحه سه‌ركه‌وتوو بووه له درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران له یه‌ك كاتدا".
هه‌روه‌ها به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه" قه‌ته‌ر دووچاری هه‌ڵمه‌تیكی ستمه‌كارانه بووه‌ته‌وه‌و هاوكاتی سه‌ردانی تره‌مپ بۆ ناوچه‌كه، هه‌وڵ ده‌درێت به تیرۆره‌وه بلكێندرێین، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌ستاون چ ده‌وڵه‌تبن یان رێكخراوه‌كان ده‌ستمان پێیان راده‌گات. ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی رۆڵی دیاری هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ره".
به‌ڵام ئه‌و پاساو لێدوانانه‌ی له قه‌ته‌ره‌وه ده‌رباره‌ی هاككردنی پێگه‌ی ئاژانسه فه‌رمییه‌كه‌یان درا، ئاوی به ئاگری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دراوسێكانیدا نه‌كرد. ئه‌و قسانه‌ی به ناوی شێخ ته‌میم بلاوكرابوونه‌وه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له وڵاتانی كه‌نداو ناوه‌ته‌وه.
له پێگه فه‌رمییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، شه‌ڕه قسه‌یه‌كی گه‌رم ده‌بینرا. به‌و هۆیه‌وه ئیمارات ناچار بوو پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره بلۆك بكات و له لایه‌ن كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیماراته‌وه هێرشی زۆر كرایه سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه قه‌ته‌رییه.
چونكه جه‌زیره‌ش لێدوانه‌كانی شیخ ته‌میمی وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاژانسه هاككراوه‌كه‌دا هاتبوو بڵاوكردبووه‌وه كه باسی سه‌ردانی تره‌مپ و گرژی نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی میسر و ئیمارات و به‌حره‌ین و هه‌ڵوێستی ئیخوان موسلمین و حه‌ماس و ئیرانی ده‌كرد.
هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی قه‌ته‌ری له میدیا جۆراوجۆره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌یانگووت" ئه‌میر قسه‌ی وای نه‌كردووه‌و پێگه‌ی ئاژانسی فه‌رمی وڵات هاككراوه"، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه هه‌ر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
چونكه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌نگاوه‌كه‌ی ئیمارات دژی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، سعوودییه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی بلۆككردنی پێگه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره و رۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كانی ده‌ستپێكرد.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌ر یه‌كه له پێگه‌كانی (جه‌زیره.نێت، جه‌زیره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی، جه‌زیره‌ی ئینگلیزی، ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ریی و پێگه‌ی رۆژنامه‌كانی "وه‌ته‌ن" و "رایه" و "عه‌ره‌ب" و شه‌رقی گرته‌وه‌و بلۆككران".
ئێستا كه‌س له سعوودیه ناتوانێت ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنیانه بكاته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ كلیك كردن له‌سه‌ر پیگه‌كان، نامه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه دێت و ده‌نووسرێت" به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی سیستمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و راگه‌یاندن، پێگه‌كه راگیراوه".
درووستبوونی ئه‌و هه‌موو هه‌رایه وه‌ك به‌رپرسانی قه‌ته‌ریی ده‌یڵێن" به‌هۆی لێدوانێكی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانییهوه بوووه له كاتێكدا ئه‌و هیچ كام له‌و قسانه‌ی نه‌كردووه‌و له پێگه‌ی هاككراوی ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌وه به ناوی ئه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه".
له دوایین لێدوانیاندا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاندووه" هه‌موو ئه‌وانه ئاشكرا ده‌كه‌ین و ده‌یانده‌ین به دادگا كه به‌و كاره هه‌ستاون".