"له‌سه‌ر مانگێكی ده‌وروبه‌ری مشته‌ری زه‌ریا هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی ئه‌مریكا "ناسا" رایگه‌یاند" به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه كه له سه‌ر یه‌كێك له مانگه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ساره‌ی مشته‌ری ئاو هه‌یه و زه‌ریای تێدایه.
ناسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه" زانایانی فه‌له‌كناس ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زانستییه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی چاودێریكردنی مانگی "یۆرۆپا" ده‌ستیان كه‌وتووه‌و به‌ڵگه‌ی بوونی چالاكییه‌كیان له‌سه‌ر رووی مانگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ساره‌ی مشته‌ری ده‌ستكه‌وتووه كه په‌یوه‌سته به بوونی زه‌ریاوه له‌سه‌ر ئه‌و مانگه.
مانگی "یۆرۆپا" گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی مشته‌رییه كه خاوه‌نی 67 مانگه، به‌هۆی ته‌لیسكۆبی زه‌به‌لاحی "هابڵ" ساڵی 2013 ئاشكرابوو كه هه‌ڵمی ئاو له‌سه‌ر ئه‌و مانگه هه‌یه و ئه‌وكاته وا باسكرا كه دۆزینه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار و گرنگیان ده‌ستكه‌وتووه.
زانایان پێیان وایه، ئه‌گه‌ری زۆره له‌سه‌ر مانگی یۆرۆپا، ژیان هه‌بێت و به گوێره‌ی چه‌ند ئه‌گه‌رێك ئه‌وه خراوه‌ته روو، له وانه‌یه له‌و زهریانهدا بوونه‌وه‌ر هه‌بن و ژیان هه‌بێت".