پاكستان راسته‌وخۆ بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مینجار شاندێكی بازرگانی پاكستان و كونسڵی ئه‌و وڵاته له عێراق، كه له 10 كۆمپانیایی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته پێكهاتبوو، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له ژووری بازرگانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیاكی كوردی دیدارێكی بازرگانیان ئه‌نجامدا.
ئەمەش لە كاتێكدایە ئەم شاندە پێشووتر سەردانی پارێزگای سلێمانیان كرد و لەگەڵ بازرگانانی ئەو شارە و ژووری بازرگانی، دیداری بازرگانیان ئەنجامدا.