هێزێكى تايبه‌ت بۆ پاراستنى ئاسايشى ره‌ققه‌ دواى رزگاركردنى داده‌مه‌زرێت

كۆتاييان به‌ يه‌كه‌م خولى راهێنانى تايبه‌ت به‌ تيمه‌كانى ئاسايش پارێزى ره‌ققه‌ هێنا
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش و ده‌سته‌ى ئه‌منى ئه‌نجوومه‌نى مه‌ده‌نى شارى ره‌ققه‌ كۆتاييان به‌ يه‌كه‌م خولى راهێنانى تايبه‌ت به‌ تيمه‌كانى ئاسايش پارێزى ره‌ققه‌ هێنا، كه‌ بڕياره‌ له‌ دواى رزگاركردنى شاره‌كه‌ ئاسايش راده‌ستى ئه‌و هێزه‌ بكرێت.