رۆژى كۆچى دوايى نالى شاعير ساغكرايه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌ى له مه‌ككه مووچه‌كه‌ى وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى به‌دواداچوونێكى زانستييدا، چه‌ند توێژه‌رێكى زانكۆى سۆران له رێى پشكنينى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانييه‌وه ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، كه نالى شاعير له چ رۆژێك كۆچى دوايى كردووه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه ئه‌و شاعيره‌ى كورد به ره‌به‌نى نه‌ژياوه و هاوسه‌رى هه‌بووه.
هێمن عومه‌ر خۆشناو، به‌رپرسی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، بە كوردستان24ی راگەیاند: دۆزینه‌وه‌ى مێژووى كۆچى دوایى نالى، كه له به‌ڵگه‌كاندا به مێژووى رۆمى تۆماركراوه و ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى، كه نالى له 23/11/1877 كۆچى دوایى كردووه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و هه‌موو مشتومڕه‌ى كه ماوه‌ى سه‌ده‌یه‌ك بوو لێكۆڵه‌رانى كورد پێوه‌ى خه‌ریك بوون.
به‌رپرسی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، گوتیشی: هه‌بوون و نه‌بوونى هاوسه‌ر"نالی" به زۆرى له روانگه‌ى شیعره‌كانه‌وه له‌وه ده‌كۆڵدراوه، كه نالى به ره‌به‌نى ژیاوه و هاوسه‌رى نه‌بووه. ده‌ستنووسخانه‌ى زانكۆ ئه‌وه‌ى سه‌لماند، كه هاوسه‌رى نالى ناوى زه‌ینه‌به و دواى پێنج ساڵ، داواى مووچه‌ى مێرده‌كه‌ى كردووه له ئه‌ماره‌تى مه‌ككه.
هێمن عومه‌ر خۆشناو، راشیگەیاند، كارەكان به هاوكاری زانكۆی بینگۆڵ له توركیا، به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون و ھەروەھا هه‌بوونى كتیبێك به‌ناوى (هه‌ندێ فه‌وائیدى عه‌قلیه و نه‌قلیه) كه له سالى 1847 نالى نووسیوویه‌تى و بۆ بابى عالى نێردراوه. ئه‌م كتیبه به دووه‌م كتیبى ناوبراو داده‌نرێ له‌دواى كتیبى مه‌نازیرولئینشا.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، كه نالی له ئه‌سته‌نبوڵ وه‌فاتی كردووه.