ئومێد سه‌باح: بارزانی سووره‌ له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان

ئومێد سه‌باح: به‌غدا وه‌ك هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ ته‌ماشای هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24 ی گوت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا دەستپێشخەرییەکی سەبارەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمان پێشکەشی لایەنە سیاسییەکان کردووە و سووریشە لەسەر دەستپێشخەرییەکەی.

له‌ میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وەکو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەن بەدەم چارەسەرکردنی پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێن.

هه‌روه‌ها ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" حکومەتی عێراق پابەندی ئەرکە دەستوورییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەبووە و وەکو هاوبەشێکی راستەقینەش سەیری هەرێمی کوردستانی نەکردووە، ئەمەش کوردی ناچارکرد بیر لە چارەسەرێکی دیکە بکاتەوە، بۆیەش بڕیاریداوە ریفراندۆم ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەوەی پێشمەرگەی کوردستان شەڕی داعش دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق لەڕووی سەربازییەوە هیچ هاوکارییەکی پێشمەرگەی نەکردووە و قبووڵیش ناکات وڵاتانی جیهان هاوکاری بکەن".