نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ له‌ رووسیا كۆده‌بنه‌وه‌

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی ئابووریی سانت پیته‌ربورگ ده‌چیێته‌ رووسیا

K24 - هه‌ولێر:

سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ شاری سانت پیته‌ربورگی رووسیا، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ماریا زه‌خارۆڤه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌و دیداره‌ له‌ نێوان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانی عێراق له‌ سانت پیته‌ربورگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌، به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ی ئابووریی سانت پیته‌ربورگ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی رووسیا بكات و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای رووسیا ئه‌نجامبدات.