به فه‌رمی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری بۆ فایناڵی جامی شا له‌ده‌ستدا
لویس سوارێز، هێرشبه‌ری ئۆرگوایی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 ئایاری 2017، بارسێلۆنا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه لویس سوارێز له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ تووشی پێكان بووه.
بارسێلۆنا له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه سوارێز زیاتر له 2 هه‌فته‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێویسته.
لویس سوارێز سه‌ره‌ڕای پێكانه‌كه‌شی، به‌ڵام به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی نه‌یده‌توانی به‌شداریی له یاریی فایناڵی جامی شای ئیسپانیا بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له فایناڵی جامی شای ئیسپانیا له كاتژمێر 22:30 به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئه‌نجام ده‌دات.