به ڤیدیۆ.. جوانترین و نایابترین گۆڵی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به فه‌رمی جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی ده‌ستنیشان كرد، براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش، ئێمری کانی یاریزانی لیڤەرپول بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 27 ئایاری 2017، پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگلاند، گۆڵەکەی ئێمری كانی هێرشبه‌ری لیڤەرپولی بەرامبەر واتفۆرد لە 35ـی پرێمەرلیگ، کە بە شێوەیەکی جوان و سەرنجراکێش بە ئاسیستی لوکاس لیڤا تۆمار کرا، وەک جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگیان دەست نیشان کرد. هەر ئەو گۆڵەش بوو هاوکارییەکی زۆری رێدزی کرد لە بیگ فۆر و 4 یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ بمێننەوە.
دوای بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتەش کان دڵخۆشی خۆی نەشاردەوە و گوتی: "ئه‌و کاتەی ئەو گۆڵەم تۆمار کرد، نە هیچ شێوەیەک بیرم لەو شێوە گۆڵ کردنە نەکردبوو، بروا ناکەم هیچ جاری دیکە گۆڵێکی بەم شێوەیە بکەم، ئەوە باشترین گۆڵە کە کردوومە، زۆر خۆشحاڵم.