شۆڕشەکەی گواردیۆلا بۆ دەست بەسەردا گرتنی ئینگلتەڕا

نووسینی: هەکاری قانع

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی لە یەکەم وەرزی لە ئینگلاند توشی ئاستەنگی و ڕەخنەی زۆر بۆوە، هەرچی ژمارەی پێوانەیی باش هەبوو لە ئینگلتەڕا و لە مانچێستەر سیتی تێکشکێنرا، لەوانە زۆرترین شکست لە یەک وەرزدا، کرانە دەرەوەی تیپەکەی لە قۆناغی 16ـەی چامپیۆنزلیگ بە هۆکاری ئەم شکستانە ئێستا پیپ گواردیۆلا لە جیاتی پشوو وەرگرتن زۆر بە بەهێزیەوە لە بازاڕەکانی گواستنەوەی یاریزانانە.

 پیپ بەر لەوەی یاریزان بگوازێتەوە تیپەکەی شۆڕشێکی بەرپاکرد بۆ دوور خستنەوەی ئەو یاریزانانەی کە لەگەڵ پلانی ئەودا ناگونجێن، یاخوود تەمەنیان زۆرە لەوانە (زابالێتا، کلیچی، سانیا، ناڤاس و کابایارۆ)، پێشبینی دەکرێ کۆمەڵێك یاریزانی تریش دوور بخاتەوە.

پیپ بە هیوایەکی زۆرەوە لە بازاری گواستنەوەی یاریزانانە هەر دوێنێ ئەستێرەی لاوی پرتوگالی و کاریگەرترین یاریزانی مۆناکۆ (بێرناردۆ سێلڤا)ـی گواستەوە ڕیزەکانی، پیپ خواستی خۆی بۆ زۆر یاریزان دەربڕیوە لە گۆڵپارێزدا گواردیۆلا دەیەوێ ئیدریس مۆرایسی گۆڵپارێزی بەتوانی بێنفیكا بگوازێتەوە و بە نیازە بیکاته‌ بە بە نرخترین گۆڵپارێزی مێژووی تۆپی پێ و بڕی 40 ملیۆن پاوەندی بۆ گۆڵپارێزەکە ئامادە کردووە.

 کێشەکانی تیپەکەی پیپ وەرزی ڕابردوو لە زۆرێک لە یارییەکان هەردوو یاریزانی بەرگری باڵەکان بوو بۆ ئەو مەبەستەش پیپ هەوڵی هێنانی هەریەکە لە کیلی واڵکەر لە تۆتنهام و بێنیامین میندی لە مۆناکۆ دەدات، بۆ دڵی بەرگریش داوای هەریەکە لە بۆنۆچی و ڤان دیكی کردووە، لە ناوەڕاستی یاریگاش هەریەکە لە فابیانۆی یاریزانی مۆناکۆ و ویلیام کارڤایلۆی یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆنای کردۆتە ئامانج کە ماوەیەکی زۆرە پیپ خواستی لەسەر ئەو یاریزانەیە.

 ڕەنگە شۆڕشەکەی پیپ بە هێنانی زۆرترین یاریزان بێ بە زۆرترین پارە، بەڵام خواستی پیپ بۆ بەرپاکردنی ئەم شۆڕشە زۆر گەورەیە تاکوو جارێکی تر کارەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامبدا.