خەڵكی مووسڵ یەكەم رەمەزانی دوای داعش بەڕێدەكەن

لە رۆژھەڵاتی مووسڵ بازاڕی جوڵەی تێكەوتووەتەوە
kurdistan24.net

K24 - مووسڵ

مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بۆ دانیشتوانی مووسڵ جیاوازی زۆری ھەیە، چونكە لە ئەمساڵدا لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگاریان بووە بە ئازادی و بە گوێرەی دابونەریتی خۆیان ئەم مانگە بەڕێدەكەن، لە ئێستادا بارودۆخی رۆژھەڵاتی مووسڵ تا رادەیەك ئاسایی بووەتەوە و بازاڕ جوڵەی تێكەوتووەتەوە.