شكاندنی خاچی سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دیگۆل ماكرۆن وساركۆزی لۆپین توڕه‌ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسا، رۆژی یه‌كشه‌ممه 28/5/2017 رایانگه‌یاند" به دوای دوو كه‌سدا ده‌ه‌گه‌ڕێن و گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره، خاچی سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی فه‌ڕه‌نسی، جه‌نه‌راڵ "چارل دیگۆل"یان له ناوچه‌ی "كۆلۆمبی لیه - دو- زیگلیز"ـی ررۆژهه‌ڵات تێكشكاندبێت".
لێكۆڵه‌ران به دوای پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵاندا ده‌گه‌ڕێن، كه رۆژی شه‌ممه بۆ ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك خوله‌ك چووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دیگۆل، كه له ساڵی 1970 كۆچی دوایی كردووه‌و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خاچێك به‌رزكراوه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ش خاچه‌كه‌ی خستووه‌ته خواره‌وه.
فریدریك ناهون، جێگری گشتی پۆلیسی ناوچه‌ی شومون ده‌ڵێت" گومانلێكراوه‌كه گۆڕه‌كه‌ی جێهێشتووه‌و به ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رۆیشتووه و كه‌سێكی دیكه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا چاوه‌ڕوانی كردووه و ئێستاش پۆلیس به دوای ئه‌و دوو كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌یشی گوتووه" ناتوانین هیچ ئه‌گه‌رێك بسه‌پێنین به تایبه‌تی مه‌به‌ستی سیاسی، چونكه هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و كاره رانه‌گه‌یاندووه".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ناهون، گۆڕه‌كه‌ی چارل دیگۆل، به‌ردوام به ریگای كامێرا چاودێری ده‌كرێت، به‌ڵام كاتژمێر 17:14 به كاتی پاریس، له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه تێكدراوه و پاشان چووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌و به هه‌موو هێزێكییه‌وه خاچه‌كه‌ی راكێشاوه‌و خستوویه‌تییه خواره‌وه‌و تێكیداوه، به‌ڵام هیچ ده‌ستكارییه‌كی چوارچێوه‌ی گۆڕه‌كه‌ی نه‌كردووه".
جه‌نه‌راڵ چارل دیگۆل ساڵی 1890 له دایكبووه‌و ساڵی 1970 كۆچی دوایی كردووه. دیگۆل رێبه‌ری فه‌ڕه‌نسای ئازادی له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م كردووه‌و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری پێنجه‌می فه‌ڕه‌نسایه له ساڵی 1958 و له ساڵی 1959 تا ساڵی 1969 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڕه‌نسای كردووه.
ئه‌و ره‌فتاره ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسای خه‌مباركردووه‌و به‌و هۆیه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا له تویته‌ره‌وه نووسیوویه‌تی" زۆر شه‌رمه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به تێكشكاندن و تێكدانی گۆڕه‌كه‌ی چارل دیگۆل هه‌ستاون. مارین لۆپینی به‌ربژێری راستڕه‌وه توندڕه‌كانی فه‌ڕه‌نساش كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رنه‌كه‌وت به هه‌مان شێوه نیگه‌ران بووه‌و داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه باجی كاره‌كه‌یان بده‌ن".