گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه مووشه‌كێكی نوێی تاقیكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 29-5-2017 كۆریای باكوور، مووشه‌كێكی دیكه‌ی تاقیكرده‌وه‌ته‌وه‌و له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی ژاپۆن كه‌وته خواره‌وه، به‌و هۆیه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره‌ی پیۆنگ یانگ كراوه.
ئه‌وه سێیه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كییه كۆریای باكوور له ماوه‌ی 3 هه‌فته‌دا ئه‌نجامی ده‌دات، تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانیش پاش ئه‌و زنجیره بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه كه بۆ رێگه‌گرتن له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پیۆنگ یانگ ده‌ریكردووه‌و به‌و هۆیه‌وه واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌كات.
تاقیكردنه‌وه‌كه پاش دوو رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جی 7 بووه كه له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له توارمینای ئیتالیا، رایانگه‌یاندبوو" تاقیكردنه‌وه بالیستی و ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره".
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له زه‌ریای هێمن روونیكرده‌وه، شاشه‌كانی رادار بۆ ماوه‌ی 6 خوله‌ك چاودێری مووشه‌كێكی كورتمه‌ودایان كردووه پێش ئه‌وه‌ی له ده‌ریای ژاپۆن بكه‌وێته خواره‌وه. ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كۆریای باكوور ناتوانێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكا درووست بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه یوشیهیدی سوگا، گوته‌بێژ به ناوی حكومه‌تی ژاپۆن گوتوویه‌تی" مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی تایبه‌تیی بازرگانی ژاپۆن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ئه‌وێش ناوچه‌یه‌كی ده‌ریاییه و 370 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی ژاپۆنه‌وه دووره".
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی كۆریای باشووریش رایگه‌یاندووه" مووشه‌كه‌كه كاتژمێر 5:09 خوله‌كی به‌یانی له ناوچه‌یه‌كی دووری شاری وونسان له سنووری كۆریا هه‌ڵدراوه‌و 450 كیلۆمه‌تری بڕیوه".