هه‌نگاریا پاره بۆ نۆڕینگه‌یه‌كی تایبه‌تی كریستیانه‌كان له هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌نگاریا، بڕی 525 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌ی " جۆزیفی پیرۆز" له شاری هه‌ولێر ته‌رخان ده‌كات، ئه‌و نۆڕینگه‌یه‌ش به شێوه‌ی سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌شی ئاواره كریستیانه‌كان ده‌كات، كه به‌هۆی جه‌نگی داعش له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واوه هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر.
رۆژی 29/5/2017 زۆلتان بالۆگ وه‌زیری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا، له‌گه‌ڵ مه‌تران به‌شار وه‌رده سه‌رپه‌رشتیاری كڵێسای كاسۆلیكی كلدانی له هه‌ولێر و دهۆك، واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتی به‌خشینه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌نگاریا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تا ماوه‌ی 6 مانگ، نۆڕینگه‌كه بتوانێت پێداویستییه پزیشكییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاواره كریستیانه‌كان دابین بكات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌شار وه‌رده رایگه‌یاندووه" دێره‌كانی كلدانیی له مانگی ئابی ساڵی 2014 وه تا ئێستا، 13200 خێزانی كریستیانی وه‌رگرتووه، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له مووسڵ له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركرا".
مه‌تران وه‌رده به ئاژانسی ئه‌سۆشیتد پرێسی گوتووه" هه‌ندێك له خێزانه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه خانوو و ماڵه‌كانیان به ته‌واوی خاپوور كراوه یان سووتاوه، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه پێویستیان به كاته تا خۆیان رێكبخه‌ن و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بده‌ن".
به‌شار وه‌رده كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له هه‌نگاریا "ڤیكتۆر ئۆربان" سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌نگاریا ببینێت، ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌و به‌خشین و كۆمه‌كه‌ی هه‌نگاریا، ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بۆ نۆڕینگه‌كه، چونكه ئه‌و نۆڕینگه‌یه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ 3100 كه‌س به خۆڕایی دابین ده‌كات، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گیرۆده‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، زۆلتان بالۆگ وه‌زیری سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا، له ئاهه‌نگی واژۆكردنی یاداشتی كۆمه‌كبه‌خشینه‌كه‌دا گوتوویه‌تی" مامه‌ڵه‌كرد له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نزیكه له كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی" هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" ناوچه‌كانی كریستیانه‌كان له ده‌وروبه‌ری موسڵ و هه‌ولێر، به‌هۆی جه‌نگه‌وه بوونه‌ته سه‌ربازگه‌ی په‌نابه‌ران".
ئه‌و كاته‌ی لێشاوی په‌نابه‌رانی وڵاته موسڵمانه‌كان روویان كرده ئه‌وروپا و به‌شێكی زۆریان به چوونه هه‌نگاریا، ڤیكتۆر ئۆربان، هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی موسڵمانانی به مه‌ترسی له‌سه‌ر كلتوور و پره‌نسیپه‌كانی مه‌سیحیه‌ت دانا، بۆیه له ساڵی 2016 دا حكومه‌ته‌كه‌ی، به‌شێكی له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان كرده‌وه، كه ئه‌ركیان هاوكاریكردنی ئه‌و كریستیانانه‌یه كه دووچاری زوڵم و زۆر بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له مانگی شوبات / فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، حكومه‌تی هه‌نگاریا رایگه‌یاند" بڕی (1.1ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) داوه‌ته كڵێسای ئه‌رسه‌دۆكسی له سووریا و كڵێسا كاسۆلیكییه‌كان له‌و وڵاته، تا به‌هۆیه‌وه بتوانن ئاواره‌كان له‌سه‌ر خاكی سووریا نیشته‌جێ بكه‌نه‌وه".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له هه‌نگاریا ده‌كه‌ن، گه‌وره‌و منداڵ، رووبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌كردن و سوكایه‌تی بوونه‌ته‌وه، لێدان و رێگریكردن و ده‌ستگیركردنی نایاسایی به ده‌ستی پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نگاری تۆمار كراوه.