یوسف محه‌مه‌د له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه داوای دیداری په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه له لایه‌ن، كه‌سێك به ناوی "كاردۆ بۆكانی" له بری كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی هاوبه‌شی كوردی، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد "كه‌نه‌كه" كه رێكخراوێكی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" یه و ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه، دوا ده‌كات كاتێك بۆ بینینی یوسف محه‌مه‌د و شاندێكی یاوه‌ری بدۆزنه‌وه.
له‌و نامه‌یه‌دا كه كوردستان24 كۆپییه‌كی لێ بینیووه، ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی دیپلۆماسی هاوبەشی کوردی نووسیوویه‌تی" زۆر دڵخۆش دەبین ئەگەر کاتێک بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکە بدۆزنەوە، کە وابڕیارە لە 6 تا 9 مانگی حوزەیران بگەن. تکایە سەربەست بە لە دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی دیدارەکە و لەگەڵ خشتەی کارەکانی خۆتدا بیگونجێنە ".
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 راگه‌یاند" یوسف محەمەد، له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌دا مه‌به‌ستێتی سەبارەت بە شەڕی ئێستای داعش و کێشەکانی هەرێم زانیاری بە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا بدات".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "یوسف محه‌مه‌د و شاندی یاوه‌ری ده‌یانه‌وێت، له رێگه‌ی سازدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان بگرن و قسه‌كانیان بۆ باسكردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكه‌ن. چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی ده‌ره‌وه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كاریگه‌رن. له كاتێكدا ناتوانن له ناوه‌وه‌ی كوردستان هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر درووست بكه‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كار له‌سه‌ر پێگه و كاریگه‌رییان بكه‌ن".
پێشتریش شاندێكی چوار كه‌سی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، له لایه‌ن په‌كه‌كه و هه‌ده‌په‌وه بۆ به‌شداری له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به فه‌یلییه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بانگهێشتكرابوون، به‌ڵام به هه‌مان شیوه له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه دیپلۆماسییه هاوبه‌شه‌وه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ درابوو، سه‌ره‌نجام نامه‌یه‌كیشیان ئاراسته‌ی ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، به‌ڵام به‌هۆی زمانی نووسینی یاداشته‌كه و نه‌گونجانی له رووی ئه‌ته‌كییه‌تی دیپلۆماسییه‌وه ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی یوسف محه‌مه‌د و یاوه‌رانیشی به هه‌مان شێوه له لایه‌ن ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی په‌كه‌كه‌وه ئاسانكاری بۆ كراوه، له كاتێكدا یه‌كێتی ئه‌وروپا "پارتی كرێكارانی كوردستان ، په‌كه‌كه‌ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه له‌باره‌ی بایه‌خی سه‌ردانێكی له‌و شێوه‌یه بۆ كوردستان 24 روونكرده‌وه" په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی به رووی دیدار و كۆبوونه‌وه‌دا كراوه‌ن و وه‌رگرتنی ژوانێك بۆ دیدار كارێكی ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵام یوسف محه‌مه‌د و یاوه‌رانی له لایه‌ن هیچ لیژنه و كۆمیته و ده‌زگایه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بانگهێشت نه‌كراون".
كوردستان24 زانیوویه‌تی كه "یوسف محه‌مه‌د پێش هاتنه ئارای ئه‌و ره‌وشه نوێیه و له كاركه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان، ئه‌و كاته‌ی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌وامی ده‌كرد، یه‌ك جار به فه‌رمی له‌سه‌ر داوای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له یه‌كێتی ئه‌وروپا ، له‌گه‌ڵ شاندێكدا بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوه‌تكرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئاماده نه‌بووه بیبینێت، داوایكردووه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاندێك بچن و خۆی نه‌چووه".
به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی دیداری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌وروپی بۆ بڕه‌خسێت، كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی هاوبه‌شی كوردی سه‌ر به "كه‌نه‌كه"ـی كردووه‌ته نێوه‌ندگیر. ئه‌وه‌ش له رووی عورفی دیپلۆماسییه‌وه ناكۆكه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتانی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی هه‌یه و ئه‌وان په‌یوه‌نددارن به‌و بابه‌ته‌وه.
پێشتریش یوسف محه‌مه‌د له رێگه‌ی فه‌رمییه‌وه داوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه، بۆیه شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێیوایه، كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت".
یوسف محه‌مه‌د له كاتێكدا ده‌چێت باسی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی وه‌ك یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بینن، چونكه ئه‌و حزبه رازی نییه یوسف محه‌مه‌د ببێته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌و هۆیه‌وه له رابردوودا له‌گه‌ڵ پارتی نێوانیان گرژی زۆری تێكه‌وتبوو، هێشتا ده‌ستبه‌رداری نه‌بوون.