به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابوڵ 80 كه‌س كوژراون و 350 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌و ناوچه‌یه‌ی باڵیۆزخانه بیانییه‌كانی تێدایه له ناوه‌ڕاستی شاری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، به لایه‌نی كه‌م 80 كه‌س كوژران و 350 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه پۆلیسی ئه‌فغانی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یاندا و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپی فه‌ه‌رنسا، مارییل دی سارنێز، گووتی، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له كابوڵ زه‌ره‌رو زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه. به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ بوونی كوژراو و بریندار له باڵه‌خانه‌كه‌دا نه‌كرد".
به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له كابوڵ تا ئێستا ته‌ئكیدیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه كوژراو و برینداریان هه‌بووه یان نا، له كاتێكدا ته‌قینه‌وه‌كه زۆر له باڵیۆزخانه‌كه‌یان نزیك بووه، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك باڵۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و هیندستان روویداوه‌و ژماره‌یه‌كی دیكه باڵیۆزخانه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه‌و بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئه‌فغنیش ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ئه‌وان ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامدابێت.
Huge Explosion Near Afghan Presidential Palace Shakes Kabul https://t.co/Mn0YzkF5e3
— The New York Times (@nytimes) ٣١ مايو، ٢٠١٧
50 killed in #Kabul. The blast took place in a high-security area near embassies but I doubt #Pakistan will ever claim its responsibility. pic.twitter.com/emcEA8cWuf
— Anu Tomar (@iam_anu12) ٣١ مايو، ٢٠١٧
URGENT: First footage emerge from massive blast in Kabul diplomatic quarter#Afghanistan #kabulblast pic.twitter.com/dxcloM5eVu
— Press TV (@PressTV) ٣١ مايو، ٢٠١٧
#BREAKING: Massive car explosion on the gate of the German mission in #Kabul, in the diplomat area, 60 injured.pic.twitter.com/umN9UtMl8Y
— Aüd™ (@CodeAud) ٣١ مايو، ٢٠١٧