كریستیانۆ له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس هاته ده‌نگ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس له فایناڵی چامپیۆنزلیگ هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: یوڤێنتۆس یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئێمه گه‌وره‌ترین.
ئێواره‌ی دوێنێ زۆرینه‌ی یاریزانه دیاره‌كانی ریال مه‌درید هاوشانی زیزۆی راهێنه‌ر، بۆچوونی خۆیان له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌ربڕی، ته‌نیا كریستیانۆ مابوو كه میدیاكان به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی بۆچوونی بوون.
دواجار ئێواره‌ی دوێنێ كریستیانۆ له كاتی كۆتایی هاتنی مه‌شقه‌كانی هاته به‌رده‌م میدیاكان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بۆ سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ئاماده‌ن.
كریستیانۆ گوتیشی: ئێمه رۆژی شه‌ممه له نێو یاریگه ده‌بێت خۆمان بسه‌لمێنین كه شایسته‌ی ناسناوه‌كه‌ین.
كریستیانۆ داوای هانده‌رانی یانه‌كه‌شی كرد تا دوایین سات هانی یاریزانه‌كان بده‌ن و به‌ڵێنیشی پێدان رێگه‌ی راست به‌ره‌و ناسناوه‌كه بگرنه به‌ر.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: ئێمه ده‌زانین كه یوڤێنتۆس یانه‌یه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئێمه باشترین و زۆر گه‌شبینم كه ده‌توانین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له فایناڵی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 21:45 خوله‌ك، ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس به‌یه‌ك بگه‌ن.