ریزبه‌ندی 100 ناسراوترین وه‌رزشكاری سه‌ر زه‌وی بڵاو كرایه‌وه
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مێریكا، له توێژێنه‌وه‌یه‌كدا ریزبه‌ندی 100 ناسراوترین وه‌رزشكاری جیهانی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لوتكه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د سه‌ڵاح، هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی رۆما له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێت، ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش به پشتبه‌ستن به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و گۆگڵ كراوه.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی و پێشه‌نگی باشترین تێنسزانانی جیهان، پله‌ی دوازده‌یه‌می ناسراوترین وه‌رزشكاری جیهانی گرتووه.
سیرینا ویلیامزی خانمه تێنسزانی ئه‌مێریكا له خانه‌ی نۆزده‌یه‌م و ماریا شاراپۆڤای تێنسزانی رووسیا پله‌ی 23ـه‌می گرتووه.
خامیس رۆدریگێز پله‌ی 27ـه‌م، ئالێكسیس سانچێز پله‌ی 28ـه‌م، مه‌سعوود ئۆزێل له خانه‌ی 30 و واین روونی له خانه‌ی 31ـه‌م دێن.