ئۆباما له كرێچێتی رزگاری ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 20/1/2017 دوای دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی، كۆشكی سپی به‌جێهێشت. له گه‌ڕه‌كێكی واشنتن خانوویه‌كی به كرێ گرت تا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی له‌و خانووه‌دا بژین.
خانووه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كالۆراما له واشنتن و رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1000 مه‌تر ده‌بێت.
به‌ڵام دوای كه‌متر له پێنج مانگ، ئۆباما ئه‌و خانووه‌ی به بڕی 8 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلار كڕیوه‌ته‌وه‌و له كرێچێتی رزگاری بووه.
ئۆباما پاش جێهیشتنی كۆشكی سپیش، هێشتا جێگای سه‌رنجی میدیاكان و ناوه‌نده گه‌وره‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه. له‌و باره‌یه‌وه پێشتر رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" له وتارێكدا باس له‌وه كردبوو، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته، له مووچه‌ی خانه‌نشیییه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌كات، به‌و پێیه‌ی پێشتر رایگه‌یاندووه، له بڕی وتارێك بۆ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڕی 400 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی ئۆباما له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا بووه، پرۆژه یاسایه‌كی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت بووه به بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر هاتوو بڕه پاره‌یه‌كی زیاتریان له جێگه‌ی دیكه‌وه ده‌ستكه‌وت.
هێشتا ئۆباما توانای ده‌ستكه‌وتنی داهاتی زۆری هه‌یه و كۆمپانیای Penguin Random House بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه رایگه‌یاندبوو:" له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میشێل ئۆباما خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا رێككه‌وتوون، تا هه‌ر دوو كتێبه‌كه‌ی داهاتوویان به چاپ بگه‌یه‌نن و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاویبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمز له زاری كه‌سانی ئاگادار له‌و گرێبه‌سته‌وه نووسیبووی " كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌نێوان ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا هه‌بووه و ویستوویانه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان وه‌ربگرن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ وه‌رگرتنی مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه خراوه‌ته‌ڕوو، گه‌یشتووه‌ته 60 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه بۆ چاپكردنی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا.