بۆ پرسی ریفراندۆم پارتی چاوه‌ڕێیه‌ و یه‌كێتییش دوابڕیاری خۆی ده‌دات

ھێشتا بەشێكی حزبەكان نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیتەی ریفراندۆم دیاری نەكردووە

K24 - هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی چاوەرێی یەكێتیە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی ھاوبەشدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی ریفراندۆمەوە بدەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە ھێشتا بەشێكی حزبەكان نوێنەری خۆیان بۆ كۆمیتەی باڵای پرسی ریفراندۆم دیاری نەكردووە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش جارێكی دیكە دڵنیایی دەداتەوە لەوەی لە كۆتای ئەم ساڵدا ریفراندۆم ئەنجام دەدرێ.