ڤيديۆ.. له فليپين چه‌كدارێك 37 كه‌س له گازينۆيه‌كدا ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى فليپين رايگه‌ياند، له ئاكامى په‌لامارێكى چه‌كدارى بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى گه‌شتيارى له مانێلاى پايته‌خت 37 كه‌س كوژراوون و 54 كه‌سى ديكه بريندار بوون و په‌لامارده‌ره‌كه‌ش له ريزى كوژراوه‌كانه.
كه‌ناڵى ئه‌ى ئێن سى نيوزى فليپينى بڵاويكرده‌وه، پياوێك به چه‌كێكى ئۆتۆماتيكى له ناو گازينۆيه‌كدا ده‌ستى به ته‌قه‌كردن له شاشه‌كانى ته‌له‌ڤزيۆن كردووه و ئاگرى به‌رداوه‌ته ژماره‌يه‌ك مێزى دانيشتن و به بڕى 2.27 مليۆن دۆلار كه‌رسته‌ى بردووه.
سه‌رۆكايه‌تى فليپين رايگه‌ياند، ئه‌و رووداوه تيرۆريستى نه‌بووه و په‌يوه‌ندى به ململانێيه‌كى چه‌كدارييه‌وه هه‌بووه.
له به‌رامبه‌ريشدا رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى رووداوه‌كه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
ئرنيستۆ ئابێلا، گوته‌بێژى سه‌رۆكى فليپين رايگه‌ياند، زۆربه‌ى قوربانييه‌كان به هۆى دووكه‌ڵى ئاگرى مێزه سووتاوه‌كانه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه.
پۆليس ئاشكرايكردووه، په‌لامارده‌ره‌كه دواى رووداوه‌كه خۆى كوشتووه.
پۆليس ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، په‌لامارده‌ره‌كه ئاڵووده‌ى قوماركردن بووه و به‌و هۆيه‌وه په‌لامارى كۆمه‌ڵگه گه‌شتيارييه‌كه‌ى داوه.