حه‌وت ئامۆژگاری بۆ درێژبوونی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل
K24- هه‌ولێر
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌پی جۆراو جۆر له گوگڵ پلای ستۆر ده‌بینرێت، بۆ باشتركردنی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل، به‌ڵام هێشتا نه‌گیشتووته ئاستی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كورتبوونی ته‌مه‌نی پاتری بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌و مۆبایلانه‌ی سیسته‌می ئه‌ندرۆیده و زۆرێكیش له‌و ئه‌پانه‌ی به‌ناوی باشتركردنی ته‌مه‌نی پاتری داندراون، ئه‌پی ساخته‌ن.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند ئامۆژگاریه‌كن بۆ باشتركردن و درێژبوونی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل:
1-بوونی ئه‌پی زۆر له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت به‌خێرایی بێته خواره‌وه، بۆیه واباشتره ئه‌و ئه‌پانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاریان ناهێنی و ته‌نها شوێنی له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت گرتووه، ره‌شی بكه‌یته‌وه باشتره.
2- بوونی ئه‌پی widget له‌ناو مۆبایل شه‌حنی مۆبایل ده‌هێنێته خواره‌وه، چونكه به‌رده‌وام داوای ئه‌بدێتكردنه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر داتبه‌زاندووه له پێناوی سه‌لامه‌تی پاتریه‌كه‌ت ره‌شی بكه‌ره‌وه.
3-له‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌ی تۆڕی په‌یوه‌ندی لاوازه، واباشتره بیخه‌یته سه‌ر (Flight Mode - وضع الطيران)، چونكه مۆبایله‌كه‌ت وزه‌یه‌كی زیاتر ده‌بات، له‌و شوێنانه‌ی كه تۆڕی په‌یوه‌ندی تێدا لاوازه.
4-وا باشتره (جی پی ئێس- GPS)ى مۆبایله‌كه‌ت بكوژینێته‌وه له‌و كاتانه‌ی كه پێویستت پێی نییه، چونكه رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه له به‌فیرۆدانی وزه‌یه‌كی زۆری پاتری مۆبایل.
5- به‌رده‌وام وزه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت با له‌نێوان 40% بۆ 80% بێت.
6-ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت له‌سه‌ر شه‌حن دانا و گه‌یشته وزه‌ی 100%، راسته‌وخۆ لایده، چونكه به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر شه‌حن، ده‌بێته هۆی كورتبوونی ته‌مه‌نی پاتری و لاواز بوونی.
7-مۆبایله‌كه‌ت له‌شوێنێك دامه‌نێ كه پله‌ی گه‌رما تێیدا به‌رزه، بۆنموونه به‌جێهێشتنی مۆبایل له‌ناو ئۆتۆمبێلدا له‌كاتێكدا خۆر له‌ده‌ره‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویناندا، كه‌شوهه‌واكه‌ی گه‌رمتره به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كانی دیكه‌ی ساڵ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاتری مۆبایل دروستده‌كات.
سه‌رچاوه(العربیة)