فه‌رمانڕه‌وا راسته‌قينه‌كانى جيهان به نهێنى بۆ سزادانى تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆنگره‌ى بيڵدربێرگى نهێنى، به به‌شدارى فه‌رمانڕه‌وا راسته‌قينه‌كانى جيهان دوێنێ 1ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017 له واشنتن ده‌ستيپێكرد و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه سزادانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكايه.
رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى بڵاويكرده‌وه، كاره‌كانى ئه‌مساڵى كۆنگره‌ى بيڵدربێرگ ره‌شبينى له ئاست سياسه‌ته‌كانى تره‌مپ باڵى به‌سه‌ردا كێشاوون.
ئه‌و رۆژنامه‌يه نووسيويه‌تى: ته‌نيا ئه‌و كۆنگره‌يه ده‌توانێت به سه‌رۆكى ئه‌مريكا بڵێت: تۆ ده‌ركراوى و يان به كه‌وتوو هه‌ژمار كراووى و پێويسته بڕۆيت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئيداره‌ى تره‌مپ كه‌سه به‌هێزه‌كانى ره‌وانه‌ى كۆنگره‌كه كردووه، بۆ به‌رگريكردن له سه‌رۆكه‌كه‌يان.
هه‌ريه‌ك له هربرت ماكماسته‌ر، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و ويلبر روس، وه‌زيرى بازرگانى و كريس ليديڵ شاره‌زاى ستراتيژى ئيداره‌ى تره‌مپ ئاماده‌ى كۆنگره‌كه ده‌بن.
كۆنگره‌كه دابڕاو له دنياى ده‌ره‌وه و له ژێر چاودێرييه‌كى ورددا له ميوانخانه‌ى ماريوت له نزيك كۆشكى سپى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 3 رۆژ ده‌خايه‌نێت و پرسه ئابوورى و سياسييه‌كانى جيهان تاوتوێ ده‌كات.
له كۆنگره‌ى ئه‌مساڵدا هه‌ريه‌ك له‌م كه‌سايه‌تييانه بانگهێشتكراوون: سه‌رۆكى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) يه‌نس ستولتنبرگ، وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا، به‌ڕێوبه‌رى بانكى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، پادشاى هۆڵه‌ندا، باڵيۆزى چين له ئه‌مريكا سۆى تيانكاى، وه‌زيرى بازرگانى ئه‌مريكا، دوو ئه‌ندامى پيران، فه‌رمانڕه‌واى ويلايه‌تى ڤێرجيناى، دوو سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى سى ئاى ئه‌ى، ژماره‌يه‌ك وه‌به‌رهێنه‌رى ئه‌مريكى و سه‌رۆكى كۆمپانى گووگڵ تێيدا به‌شدارن.
يانه‌ى بيڵدربێرگ، يان كۆنگره‌ى بيڵدربێرگ: ئه‌م يانه يان گرووپه، خۆى له كۆنگره‌يه‌كى ساڵانه‌ى نا ره‌سميدا ده‌بينێته‌وه، كه نزيكه‌ى 100 تا 150 كه‌سايه‌تى هه‌ره كاريگه‌ر له ئاستى جيهاندا و له سه‌رجه‌م بواره‌كانى سياسه‌ت، ئابوورى، بانك و سه‌ربازى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا له پشت په‌رده‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگترين پرسه‌كانى جيهان ده‌كرێت. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه له‌و كۆنگره‌يه‌دا تۆماركردنى تێبينى و نووسينه‌وه‌ى بابه‌ته‌كان قه‌ده‌غه‌يه. رێگه به ئاماده‌بوونى هيچ كه‌ناڵێكى ميديايى نادرێت. ئاماده‌بووان به تايبه‌تى بانگهێشت ده‌كرێن و به‌شدارى ده‌كه‌ن و بۆيان نييه هيچ شتێك له باره‌ى ئه‌و كۆنگره‌يه‌وه بدركێنن.
ساڵى رابردوو كۆنگره‌ى 64ى ساڵانه‌ى ئه‌و يانه‌يه له ميوانخانه‌ى Taschenbergpalais له شارى درسدن له 9 تا 12ى حوزه‌يران به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ كۆنگره‌ى 65ه‌مينى له واشنتن ئه‌نجام ده‌درێت.
ديارترين ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى به‌شداريان له كۆنگره‌كه‌دا كرد سه‌رۆكى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى كريستين لاگارد، وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێنرى كسنجه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا دێڤيد پێترايۆس، فه‌رمانده‌ى پێشووى ناتۆ له ئه‌وروپا فيليپ بيردلاف، سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگرى بريتانيا جۆن سويرز بوون.