ئایا ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن به‌رۆژووبن؟
K24- هه‌ولێر
نه‌خۆشی شه‌كره، دووجۆری هه‌یه جۆری یه‌كه‌م كه به‌هۆی كه‌می یان نه‌بوونی ئینسۆلینه‌وه له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، جۆری دووه‌م له‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌رتر له ئه‌نجامی باش كارنه‌كردنی ئینسۆلین یان چه‌ند حاڵه‌تێكی وه‌كو قه‌ڵه‌وی تووش ده‌بن.
ئایا ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌توانن به‌ڕۆژووبن؟
پێش ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌یت به‌رۆژووبیت، پێویسته رێنمایی له‌پزیشكی تایبه‌تی خۆت وه‌ربگریت, ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌كره‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌رۆژووبن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌بێت ئه‌مانه‌ن:
- ئه‌گه‌ر ده‌رزی ئینسۆلین به‌كار بهێنن، چونكه شه‌كرى خوێنیان له‌ناكاو دێته خواره‌وه.
- ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا له‌نه‌خۆشخانه خه‌وێندرابێت.
- ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا كه‌م بێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بێت.
- له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شه‌كره نه‌خۆشییه‌كانی وه‌كو دڵ و گورچیله و جگه‌ر و كه‌مبینی هه‌بێت.
- ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ی هه‌بێت و دوو گیان بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رۆژووبن ئه‌مانه‌ن:
- ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێنیاندا كۆنترۆڵ كرابێت ته‌نها به‌هۆی پارێزی له‌خوارن واتا به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌كره‌كه‌یان به‌باشی كۆنتڕۆڵكراوه، ته‌نها به‌به‌كارهێنانی حه‌ب.
- خانمانی دووگیان پێویسته بزانن كه به‌رۆژووبوون ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی و كۆرپه‌له‌كه‌ی دروست بكات، بۆیه واباشتره به‌رۆژوونه‌بن.
مه‌ترسییه‌كانی به‌رۆژووبوون له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه چین؟
- نزمبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا كه ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی فریاكه‌وتنیان بۆ نه‌كرێت.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا، به‌تایبه‌تی له‌كاتی به‌ربانگكردنه‌وه.
- ووشك بوونه‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ری له‌ش كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌بێت، به‌تایبه‌تی دڵ و گورچیله‌كان.
نیشانه‌كانی دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا
ئاره‌قه‌كردن و سه‌رسوڕان و گێژبوون، له‌رزینی ده‌ست، هه‌ستكردن به برسێتی، هه‌ستكردن به ناره‌حه‌تی، سڕبوونی لێوه‌كان، زه‌ردهه‌ڵگرانی پێست، ئه‌م نیشانانه پێویسته به هه‌ند وه‌ربگیرێن و داوای یارمه‌تی خێرا بكه‌یت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه و ده‌توانن به‌رۆژووبن، باشتروایه له‌كاتی به‌رۆژووبن چه‌ند جارێك رێژه‌ی شه‌كریان بپێون.
بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ئینسۆلین به‌كارده‌هێنن، پێویسته هه‌میشه چوكلێتێك یان شتێكی شیرینیان پێبێت.