بۆ گه‌یاندنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به ده‌ریای سپی ئێران چاوی له هه‌رێمی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ڕێگاوبانی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ کازم فنجان حه‌مامی، وه‌زیری ڕێگا و بانی عێراق باسی چه‌ندین پڕۆژەی وه‌ک هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، هێڵی ئاسمانی و ڕێگا و بانه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیان کردووه.
عه‌باس ئاخوندی، وه‌زیری ڕێگاوبانی ئێران گووتی" خاكی هه‌رێمی کوردستان نزیكترین و كورتترین رێگای گه‌یشتنه به شاری لازقییه‌ی سووریا و سوودی ئابووریشی زیاتره. به‌ڵام ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه تاکو وڵامێک له لایه‌نی عێراقی وه‌ربگرێت و ڕایبگه‌یه‌نین که له کوێوه ئه‌م هێڵه‌ی نێوان سووریا و ئێران پێکه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه".
له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو وزیره عێراقی و ئێرانییه‌كه باسی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێران بۆ عیراقیان کردووه‌و له‌و باره‌یه‌وه عه‌باس ئاخوندی گوتوویه‌تی : تاکوو دوو مانگی دیکه هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێران ده‌گاته کرماشان، ئێمه ئه‌م هێڵه ده‌گه‌یه‌نینه سنووری خه‌سره‌وی، به‌ڵام له لایه‌ن عێراقیییه‌کانه‌وه به‌عقوبه شوێنێکی نائارامه و ده‌بێت عێراق بتوانێت ئه‌منیه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه دابین بکات".
وه‌زیره ئێرانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه " دانوستانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆن و سووریا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئێران له ڕێگه‌ی عێراقه‌وه بگاته ئه‌و دوو وڵاته، سووریاش ڕازی بووه که ئه‌م هێڵه بگاته لازقییه".
ئاخوندی ئه‌وه‌شی گووت:" هیوامان ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێڵه هه‌رچی زووتره ته‌واو بێت و به‌و رێگه‌یه هێڵی به‌نده‌ری شانگهای له چینه‌وه به ده‌ریای ناوه‌ڕاست له سووریا ببه‌ستینه‌وه.
وڵاتی چین له هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی رێگای ئا‌ورێشمی کۆنه، که چین به ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و رێگاكه به ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریادا تێپەڕ دەبێت تاکوو بگاته سه‌ر به‌نده‌ری لازقییه، چونكه شوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراق و سووریا بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه پارێزراونین.