به فه‌رمی یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌ته‌لۆنیا بۆ لالیگا سه‌ركه‌وت
یانەی جیرۆنای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بۆ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا سه‌ركه‌وت و هاوشانی لیڤانتی بلیتی دووه‌می گه‌یشتنی لالیگای وه‌رزی داهاتووی بڕی.
جیرۆنا ئەم وەرزە له خولی پلەدووی ئیسپانیای لە خانەی دووەم به 70 خاڵ دوای لیڤانتی کۆتایی ھێنا و بەمەش دەبێتە سێیەم یانەی کەتەلۆنی دوای بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل لە وەرزی داھاتووی لالیگا بەشداری بکات.
یانه‌ی جیرۆنا لە ساڵی ١٩٣٠ دامەزراوە و چەند جارێک نزیکبووە لە گەیشتن بە لالیگا به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی خوله‌كه به‌خت یاوه‌ری نه‌بووه.