یەكێتی و حەشدی شەعبی لەخورماتوو خاڵەكانی چاودێری سەربازی دەڕوخێنن

ئاسایشی پارتی لە خورماتوو: ئێمە دوای ساڵی2003 خاڵی چاودێری سەربازیمان دروستكردووە و نایروخێنین

K24 - كەركووك

رێككەوتنەكەی نەجەف لەسەر دۆخی خورماتوو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و یەكێتی و حەشدی شەعبی خاڵەكانی سەربازی دەروخێنن، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە خورماتوو رایدەگەیەنێت، ئێمە دوای ساڵی 2003 ئەو خاڵانەمان دروستكردووە و نایروخێنین.

سەرچاوەیەك ئاگادار لە خورماتوو بە كوردستان24 راگەیاند: "لەکاتی چوونی وەفدی کورد بۆ نەجەف و کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان، هەردولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون، یەکێک لە خاڵەکان رووخاندنی ئەو قوڵانە کە هەردوولا دوایی ئاڵۆزییەکان دروستیان کردووە".

گوتیشی: "یەکەم هەنگاویش مەڵبەندی یەکێتی لەخوورماتوو جێبەجێیکرد و خاڵی چاودێری سەربازی (قوڵە) بەرزەکەی سەر بارەگاکەیان رووخاند".

فاروق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتی لە خورماتوو بە كوردستان24، راگەیاند: "شەوی رابردوو قایمقامی خورماتوو پەیوەندی پێوەكردم بۆ ئەوەی ئێمەش خاڵەكانی چاودێری سەربازی سەر بارەگاكانمان بروخێنن، بەڵام پێم گوت ئێمە قوڵەكانی خۆمان ناروخێنن، چونكە دوای ساڵی 2003 بۆ پاراستنی بارەگاكانمان دروسمان كردون، بۆیە پابەندی ئەو رێككەوتنە نابین".

ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی یەکێتی پێشتر ئەوەیان راگەیاندبوو، درووستکردنی ئەو قوڵەلانەی سەربارەگای مەڵبەندیان  بۆ پاراستنی بارەگاکاكە لە هێرشی داعش و تەقیەنەوەکان، کە لە رابردوودا چەندجارێک ئەوبارەگایە کراوەتە ئامانج".

بە گوێرەی زانیارییەكان، دوای ئەوهەنگەوەی یەکێتی تائێستا حەشدی شەعبی قوڵەکانی خۆیان نە رووخاندووە کە لەسەر ئەو ماڵانە دروستیان کردووە کە داگیریان کرددوەو خانووی هاووڵاتیانی کوردن".

یەكێتی و حەشدی شەعبی لەخورماتوو خاڵەكانی چاودێری سەربازی دەڕوخێنن
یەكێتی و حەشدی شەعبی لەخورماتوو خاڵەكانی چاودێری سەربازی دەڕوخێنن
یەكێتی و حەشدی شەعبی لەخورماتوو خاڵەكانی چاودێری سەربازی دەڕوخێنن