رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و رووس نه‌فتی رووسی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

دوای لێكتێگەیشتنە ئابوورییەكەی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووس نەفت، كاردانەوەی جیاوازی لایەنەكانی ھەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە و بەشێكیان دەڵێن ئەم ھەنگاوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەدەر لە دەستكەوتە ئابوورییەكەی دەستكەوتێكی سەربازی و سیاسی گەورەی ھەیە و وەڵامێكیشە بۆ نه‌یارانی كورد كە دژایەتی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.