بارسێلۆنا له‌سه‌ر داواكاری مێسی، یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید ده‌گوازێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر داوای مێسی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌نخیل دی ماریا نزێك بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئاردا توران كه له ئارسێناڵ نزیكبۆته‌وه داوای دی ماریای یاریزانی پاریس سانجێرمانی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی دی ماریای یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید ده‌ستپێكردووه.
دی ماریای 29 ساڵان، سه‌ره‌تا له یانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێنتینا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2007 له رێگه‌ی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالیه‌وه به‌ره‌و خوله‌كانی ئه‌ورووپا هات، پاشان له هاوینی 2010 روویكرده ریال مه‌درید، پاشان له 2014 بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك درێسی مانچێسته‌ر یونایتدی پۆشی، ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه له ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان یاری ده‌كات.