مه‌سرور بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و تیم ستاپلتۆن، جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق، له باره‌ی پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوسترالیا گفتوگۆیان كردووه.
له‌و دیداره‌دا باس له به‌شداری ئوسترالیا له‌و شه‌ڕه جیهانییه‌ی دژ به داعش و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی زیاتری یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه. مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی یارمه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستاندا سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئوسترالیای كردووه.
جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق ئاماژه‌ی به رۆڵ و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش كردووه‌و پێزانینی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه نیشانداوه گوتوویه‌تی" ئازایه‌تی پێشمه‌رگه له جیهان ده‌نگیداوه‌ته‌وه و ناكرێ له شكاندنی داعشدا باس له رۆڵی پێشمه‌رگه نه‌كرێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك بێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بێنێته‌دی تا متمانه و ئاشته‌وایی جێگیر بێت و بۆشاییه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بیری توندڕۆیی و توندوتیژی نه‌مێنێته‌وه و ناوچه‌كه‌ش سه‌قامگیر بێت.