بارزانی و نوجێفی مەترسییه‌كانی نەمانی تەوافوق و هاوبه‌شیی له‌ عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگه‌ڵ شاندێكی باڵای حزبی (للعراق متحدون) كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئوسامه‌ نوجێفی ئه‌مینداری گشتی حزبی (للعراق متحدون) ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی نه‌مانی ته‌وافوق و هاوبه‌شی له‌ ئاینده‌ی سیاسی عێراقدا گفتوگۆیان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ میانی دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حزبی (للعراق متحدون) به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجێفی، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستان لە موسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كراوه‌.

دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندیكی باڵای حزبی (للعراق متحدون)
دیداری نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندیكی باڵای حزبی (للعراق متحدون)

لە دیدارەكەدا  فازڵ میرانی سكرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوێس و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدارییان تێدا كردووه‌، ڕۆشنایی خراوەته‌ سەر ئاییندەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و مەترسیی نەمانی تەوافوق و هاوبه‌شی و ئەو تەحەدیاتەی كە لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەكە دەبنەوە. له‌و دیداره‌دا هەردوولایان هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوام لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان.