ههڵمهتێكی گهوره بۆ مانهوهی یاریزانێكی ریال مهدرید دهستیپێكرد
دوای دهنگۆی دهستبهرداربوون له كهیلۆر ناڤاس، راهێنەر و یاریزانانی ریال مەدرید ئیسپانیا داوای مانەوەی گۆڵپاریزه كۆستهریكاییهكه لە سەرۆکی یانەکەیان دەکەن.
ئهمڕۆ سێشهممه، 6 حوزهیرانی 2017، رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاویکردۆتەوە، دوای کۆتایی هاتنی ئاهەنگی بەدەست هێنانی دوازدەهەمین ناسناوی چامپیۆنزلیگ، زیدان و یاریزانەکانی کۆبونەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ پێریزی سەرۆکی یانەکە کردووە و داوایان لێکردووە کە ناڤاسی گۆڵپاریز لە ریزەکانیان بهێڵێتەوە، چونکە ئەو گۆڵپاریزە یەکێک لە هۆکارەکانی بەدەست هێنانی ناسناوەکان بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە وەرزی رابردوو ناڤاس زۆر نزیک بوو لە جێهێشتنی شاهانەکان، بەڵام لە دوایین ساتەکانی بازاری گواستنەوە کێشەیەک لە ناردی ئیمەیلی مێرنگی بۆ مانچێستەر یونایتد وایکرد کە لە ریزەکانی یانەکەی بمێنێتەوە.