هێزه‌كانی عێراق شێوازه دڕندانه‌كانی داعش بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كارده‌هێنن
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ئه‌ركادی، وێنه‌گری گۆڤاری دێرشپیگڵی ئه‌ڵمانیی، وێنه و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دڕندانه‌ی گومانلێكراوه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه، له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراون.
ئه‌ركادی، له مووسڵ هاوشانی چه‌كداره‌كانی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا كارده‌كات، له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوودا، راپۆرتێكی وێنه‌یی له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه له گومانلێكراوه‌كان به گوومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، له وێنه‌كاندا شێوازه دڕندانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان به روونی ده‌بینرێت، كه هه‌مان كرده‌وه‌كانی داعش بیری خه‌ڵكی ده‌هێنێته‌وه.
په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی RT به ناوی "موراد گادزییف" كه مانگی ئاداری رابردوو له مووسڵ بووه ده‌ڵێت" من خۆم بینیوومه گرته‌ی ڤیدیۆیی زۆریان به رۆژنامه‌نووسه‌كان سڕیوه‌ته‌وه، چونكه لایه‌نه خراپه‌كانی جه‌نگی مووسڵ‌یان تۆمار كردبوو" بۆیه رێگه‌یان به رۆژنامه‌نووسه‌كان نه‌ده‌دا بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی عێراقی یاوه‌ریانبن، بچنه هیچ شوێن و ناوچه‌یه‌كه‌وه".
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سرگال، رێكخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی له رێكخراوی ئاشتی بۆ دیموكراسییه‌ت و مافی مرۆڤ گوتوویه‌تی" پێشتریش ئه‌و شێوازانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانمان له ئه‌بو غرێب بینیوه، وای ده‌بینم ده‌بێت ئیستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بێنه ده‌نگ، چونكه هێزه‌كانی عێراق رێگه به كه‌س ناده‌ن چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی جه‌نگی رزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پێویسته ئه‌و هێزانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا وه‌ك مرۆڤ بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو تیرۆریست یان تاوانباریش بوو".