كۆبانێ ئەبو لەیلا لەیاد ناكات

یادی شەھیدبوونی شەھید فەیسەڵ دەكرێتەوە
kurdistan24.net

K24 - كۆبانێ

وەك رێزگرتن لە خەبات و تێكۆشانی، شەھید فەیسەڵ سەعدون ناسراو بە ئەبو لەیلا، ئەنجوومەنی ئیداری و سەربازی منبج و جەماوەری كۆبانێ، لە رێورەسمێكی ماتەم ئامێزدا یادی تێپەڕبوون ساڵێك بەسەر شەھیدبوونی ئەو فەرماندە سەربازییەیان لە كۆبانێ كردەوە.

ئەبو لەیلا وەك فەرماندەیەكی بوێر لەنێو ھێزەكانی ھەسەدە لە شەڕی دژی داعش بەتایبەتی لە شەڕەكانی كۆبانێ و منبج رۆڵێكی كاریگەری ھەبوو لە تێكشاندنی داعش، دوای ئەوەی لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی منبج لە دەستی داعش بە سەختی برینداربوو، بۆ چارەسەری تەندروستی گواسترایەوە ھەرێمی كوردستان، 5 ئایاری 2016 ئەبولەیلا فەرماندەی ھێزەکانی شەمسی شیمال لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.