وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به ڤیدیۆ هۆكاره‌كانی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و قه‌ته‌ر بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی سعوودیه، له‌سه‌ر پێگه‌ی وه‌زاره‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڤیدیۆیه‌كی كورتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه لێدوانی به‌رپرسانی باڵای سعوودی له نێوانیاندا جێگری شازاده‌ی جێ‌نشین "محه‌مه‌د بن سه‌لمان" و عادل جوبه‌یر" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ی تێدایه و له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی به‌شداریكردنی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له یه‌مه‌ن قسه ده‌كه‌ن.
ڤیدیۆكه له ژێر ناونیشانی " له یه‌مه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌مه‌نییه‌كان دژی تیرۆر و كوده‌تا جه‌نگاین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وحه له‌گه‌ڵ ئێران و به‌كرێگیراوه‌كانیاندا بوون".
#قطع_العلاقات_مع_قطر| حاربنا الإرهاب والانقلاب في اليمن من أجل اليمنيين
— وزارة الخارجية ?? (@KSAMOFA) ٥ يونيو، ٢٠١٧
وكانت السلطات في الدوحة مع إيران وعملائها pic.twitter.com/RDB3yiJRnh
له‌و ڤیدیۆیه‌دا باس له پاڵنه‌ره‌كانی پشت ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی سعوودیه له یه‌مه‌ن ده‌كرێت و له كۆتایشدا به بڕگه‌یه‌كی قسه‌كانی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میری قه‌ته‌ر كۆتایی دێت كه له گوتارێكدا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت " ئێران ده‌وڵه‌تێكی گرنگی دراوسێیه".
#ملتميديا_الخارجية| لهذه الأسباب وغيرها #قطع_العلاقة_مع_قطر#السعودية_تحارب_الإرهاب pic.twitter.com/4H7bkb6JBS
— وزارة الخارجية ?? (@KSAMOFA) ٥ يونيو، ٢٠١٧
هه‌روه‌ها له گرته‌یه‌كی دیكه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، باسی هۆكاره پاڵنه‌ره‌كانی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن" ده‌وحه باوه‌شی بۆ گرووپه تیرۆریسته تائیفییه جۆراوجۆره‌كان كردووه‌ته‌وه كه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج، له‌وانه ، ئیخوان موسلمین و داعش و قاعیده".
#ملتميديا_الخارجية| #قطع_العلاقات_مع_قطر بعد انتهاكات جسيمة مارستها سلطات الدوحة سراً وعلناً.. وتناقض بين الأقوال والأفعال.. شاهد pic.twitter.com/0yBBzMWNqX
— وزارة الخارجية ?? (@KSAMOFA) ٦ يونيو، ٢٠١٧
هه‌روه‌ها له گرته‌ی سێیه‌مدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، باسی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن و ته‌ئكیدی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وحه به نهێنی و ئاشكرا پێشێلكاری ترسناكی ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاڵپشتی و هاوكاریی میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات.