نوێترین لێدوانی مۆرینهۆ له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا رووبه‌ڕبووی ریال مه‌دریدی پێشووی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 حوزه‌یرانی 2017، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی (The Peoples person) بڵاوبۆته‌وه، خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڵێت: رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆ من زۆر تایبه‌ت ده‌بێت، چونكه له‌و یارییه‌دا به‌ره‌نگاری ژماره‌یه‌كی زۆر له یاریزان و هاوڕێیه‌كانی پێشووم ده‌بمه‌وه.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه ناسناوی یۆرۆپالیگم بردۆته‌وه و له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپاش رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بمه‌وه.
مۆرینهۆ گوتیشی: راشكاوانه ده‌ڵێم ده‌مه‌وێت به شكستپێهێنانی ریال مه‌درید هه‌نگاو به‌ره‌و وه‌رزێكی باش بنێم.
سپێشه‌ڵ وه‌ن، ده‌شڵێت: ده‌رفه‌تی باشمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه، پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه دوو یاریی دۆستانه له دژی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌كه‌ین، پاشان خۆمان بۆ جه‌نگی مه‌درید ئاماده ده‌كه‌ین.
خۆزێ مۆرینهۆ، پێشتر بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بووه، له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی نه‌هاته دی، به‌ڵام پێشتر دووجار بۆته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پۆرتۆ و ئینته‌ر میلان.
له رۆژی 8/8ـی ئه‌مساڵ، له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و مانچێسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ له وڵاتی مه‌كدۆنیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.