زاخۆ.. چوار رۆژه كچێك بێسه‌روشوێنه
K24 - زاخۆ:
كچێكی 15 ساڵان به‌ناوی لینا وه‌لید عه‌باس، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حسینیكی ناوه‌ڕاستی زاخۆ، ماوه‌ی چوار رۆژه بێسه‌روشوێنه و باوكیشی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچی له باره‌وه نازانین و هیچ هه‌واڵێكی كچه‌كه‌مان نییه".
وه‌لید عه‌باس، باوكی لینا بۆ كوردستان 24 ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌كو نه‌ریتێكی مانگی ره‌مه‌زان، شه‌وانه منداڵه‌كان ده‌چنه ده‌ره‌وه و تا دره‌نگانێكی شه‌و له ده‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه.
باوكی لینا ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌مان تا كاتژمێر 1:30 خووله‌كی شه‌وی هه‌ینی، رێكه‌وتی 2/6 له به‌رده‌رگای ماڵه‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زانیمان ون بوو، ئه‌و شه‌وه‌ش تا به‌یانی به‌دوایدا گه‌ڕاین نه‌ماندۆزییه‌وه و تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێكی نییه".
باوكی لینا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان له بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایان تۆماركردووه و دادگاشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وانیش هیچ سه‌ره‌داوێكییان ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
وه‌لید عه‌باس راشیگه‌یاند، ئه‌وان گومانییان له كه‌س نییه و هیچ كێشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، تاكو گومانی رفاندنی كچه‌كه‌یان لێبكه‌ن.
كوردستان 24 له زاخۆ، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌كه كرد، به‌ڵام ئه‌وان بێئاگایی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه.