پوتین ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه ئاشكرا ده‌كات به‌هۆی جه‌نگی ئه‌تۆمی نێوان رووسیا و ئه‌مریكا رووده‌دات
ڤلادێمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی له نێوان رووسیا و ئه‌مریكادا هه‌ڵبگیرسێت، هیچ كه‌سێك به زیندوویی نامێنێته‌وه".
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر " ئۆلیڤه‌ر ستۆن" كه رۆژی سێ شه‌ممه چه‌ند گرته‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر پێگه‌ی یوتیوب بڵاوكردووه‌ته‌وه، له وه‌ڵامی پرسیاری، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له جه‌نگه گه‌رمه‌كه‌دا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌ركه‌وت چی رووده‌دات؟" له وه‌ڵامدا پوتین ده‌ڵێت " پێموانییه هیچ كه‌سێك به زیندوویی بمێنێته‌وه".
سه‌رۆكی رووسیا روونیكرده‌وه " هه‌میشه هیواخوازم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و باشتر بچن، هیچ كاتێك بۆ باشبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بێ هیوا نابم".
له كاتی خۆئاماده‌كردن بۆ دیداره‌كه، پوتین و ئۆلیڤه‌ر پێكه‌وه ته‌ماشای فیلمی مێژوویی "دكتۆر سترینگلۆف" ده‌كه‌ن كه له ساڵی 1964 له سه‌رده‌مه‌كانی جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ر دوو وڵات له سینه‌ما نمایشكراوه. فیلمه‌كه له لایه‌ن بریتانیا و ئه‌مریكاوه به‌رهه‌مهێنراوه‌و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی "ستانلی كۆپریك" بووه.
رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه باسی چیرۆك و ئه‌گه‌ره‌كانی ململانێی ئه‌تۆمیی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران ده‌كات.
پوتین له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، جه‌مسه‌ری رۆژهه‌ڵات بوونی نییه و یه‌كێتی سۆڤییه‌ت نه‌ماوه، ئایا ئامانج چییه له به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی ناتۆ؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پێموایه ناتۆ پێویستی به بوونی دوژمنێكی ده‌ره‌كی هه‌یه تا پاساوی مانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وان به به‌رده‌وامی به دوای دوژمنێكدا ده‌گه‌ڕێن، سوكایه‌تی و گاڵته‌جاری به‌م و به‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناوی بنێن دوژمن".
ده‌رهێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كه كۆپییه‌كی ئه‌و فیلمه به دیاری ده‌داته پوتین، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی پوتین ده‌ڕوات، ئۆلیڤه‌ر ده‌ڵێت" پاكه‌تی فیلمه‌كه به‌تاڵه" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای و ده‌ڵێت" فیلمه‌كه له پاكه‌ته‌كه‌یدا نییه، ئه‌ویش به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌وه دیارییه نموونه‌ییه‌كانی ئه‌مریكایه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڵگه فیلمی (The Putin Interviews) له رۆژانی 12 - 15 حوزه‌یران نمایش بكرێت.