ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مان: په‌رله‌مان ناتوانێت گرێبه‌سته‌ نه‌وتييه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

گۆڕانیش رايده‌گه‌يه‌نێت، حكومەت خۆی شەرعیەتی لەژێر پرسیارە ئیدی چۆن رێككەوتنامە لەگەڵ كۆمپانیای بیانی واژوو دەكات.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆكی ليژنەی یاسایی له‌ پەرلەمانی كوردستان ڤاڵا فرياد رايگه‌ياند، ئەركی حكومەتە گرێبەستی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیا و وڵاتانی دەرەوە واژوو بكات، پەرلەمان توانای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی نيیە.

ئەمەش دوای ئەوە ھات چوار فراكسیۆنەكە، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزووتنەوە داوایان كرد رێگری لە جێبەجێكردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتييه‌ بكرێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سانت پترسبۆرگ له‌گه‌ڵ كۆمپانياى رووس نه‌فتى رووسيايى واژووى كرد.

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش رايده‌گه‌يه‌نێت، حكومەت خۆی شەرعیەتی لەژێر پرسیارە ئیدی چۆن رێككەوتنامە لەگەڵ كۆمپانیای بیانی واژوو دەكات.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هەندێ لە لایەنەکان هۆکاری مەترسیەکانیان بۆ گرێبەستەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  رووس نەفتی رووسی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، لە گرێبەستەکانی پێشووتریشدا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان نەبووە، به‌و هۆیەوە  مەترسیان لە ئایندەی هەرێمی کوردستان هه‌يه‌ و داواش لە حكومه‌ت دەکەن ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەیان بۆ ئاشکرا بکرێت.