ئهو یانانهی كه ئهم وهرزه هیچ كارتێكی سووریان وهرنهگرتووه
دوای ململانێیەکی زۆر له خوله نێوخۆییهكانی ئهورووپا وهرزی 2016 ـ 2017 كۆتایی هات و ناسنامهی سهرجهم پاڵهوانهكان ئاشكرا بوون، بەشێک لە یانەکان توانیان مێژوویەکی پاک بۆخۆیان بنووسنەوە، بەبێ ئەوەی ھیچ کارتێکی سوور وەربگرن، له خولی نایابی ئینگلیزی گەورترین ژمارەی لە نێو یانەکاندا ھەیە کە کارتی سووریان وەنرگرتووە.
١– چێڵسی ئینگلیزی، توانی ئەم وەرزە ناسناوی پرێمەرلیگ بەدەستبێنێ وە ئاستێکی باش و نایاب پێشکەش بکات، ھیچ کارتێکی سووریان وەرنەگرت، بەڵام یاریزانەکان٧٢ کارتی زەردیان وەرگرت.
٢– لێڤەرپوولی ئینگلیزی، بە ڕابەرایەتی یۆرگن کلۆپ، وەرزێکی نایابیان پێشکەش کرد بە بێ کارتی سوور وەرزەکەیان لە پرێمەر لیگ بەڕێکرد و سهركهوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگهر كرد، ژمارەی کارتە زەردەکانیان ٥٤ کارت بوو.
٣- تۆتێنھامی ئینگلیزی، دوو وەرزی ڕابردوو بە تەواوی ململانێی بەدەستھێنانی ناسناوی پرێمهرلیگ دەکات، بەڵام ھیچ یاریزانێکی ئەم ساڵ بە کارتی سوور دەر نەکراوە، کارتە زەردەکانی گەیشتە ٦٢ كارت.
٤- بایرن میونشنی ئەڵمانی، توانی پارێزگاری لە ناسناوی بۆندزلیگا بکات، تاکە یانەیە لە بۆندزلیگا ئەم وەرزە ھیچ کارتێکی سووری وەرنەگرتووە، یاریزانەکانی ٤٧ کارتی زەردیان وەرگرتووە.
٥- کرێستاڵ پاڵاس ئینگلیزی، یەکێکە لەم یانانەی ئەم وەرزە ھیچ کارتێکی سووریان وەرنەگرتووە، ٧٧ کارتی زەردیان ھەبووە.
٦- وێست بڕۆمێچ ئالبیۆنی ئینگلیزی، لەم وەرزەی پرێمەرلیگ، ئاستی وەک پێویست نەبوو، بەڵام یاریزانەکانی ڕووبەڕووی ھیچ کارتێکی سوور نەبوونەوە، یاریزانەکان ٨٠ کارتی زەردیان پێدراوە.
٧- یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، جارێکیتر پارێزگاری لە ناسناوی سکۆدێتۆ کرد، ھیچ یاریزانێکی لە یارییەکانی کاڵچیۆ بە کارتی سوور دەرنەکرا، بەڵام ٧٠ کارتی زەرد بە خشرایە یاریزانەکانی.
٨- سوانزی سیتی ئینگلیزی، ھەڕەشەی جێھێشتنی پرێمەرلیگی لەسەر بوو، بەڵام توانی خۆی رگار بکات، بهبێ ئهوهی ھیچ کارتێکی سووریش وەربەگرێت، یاریزانەکانی ٥٦ کارتی زەردیان پێدرا.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم