ڤیدیۆی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی پۆلیس و هێرشكه‌ره‌كانی له‌نده‌ن بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌كی نوێی هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا بڵاوكرایه‌وه كه له لایه‌ن كامێراكانی چاودێری تۆماركراوه، له ڤیدیۆكه‌دا ساتی گه‌یشتنی پۆلیسی بریتانی تۆماركراوه بۆ شوێنی هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی 3 هێرشكه‌ره‌كه‌ی تێدا كوژرا.
به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له پێگه بریتانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، 3 كه‌س ده‌رده‌كه‌ون كاتێك به چه‌قۆ له ناوچه‌ی بورو ماركێت په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.
ئه‌و سێ كه‌سه به‌ر له‌وه‌ی بێنه ئه‌و شوێنه، له‌سه‌ر پردی له‌نده‌ن به بارهه‌ڵگرێكی بچووك ژماره‌یه‌ك كه‌سیان كردبوو به ژێره‌وه، پاشان دابه‌زیوون و هاتوونه‌ته"بورو ماركێت" و به چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكیی.
له‌و هێرشدا كه ئێواره‌ی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامیاندا، 7 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، دواتر پۆلیس هه‌ر 3 هێرشكاره‌كه‌یان به گوللـه كوشت.
له ڤیدیۆكه‌دا ساتی گه‌یشتنی ئۆتۆمبێلی پۆلیس بۆ ناوچه‌كه‌ش دیاره، كاتێك پۆلیسه‌كان داده‌به‌زن و ده‌ست ده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن له هێرشكه‌ره‌كان و ده‌ستبه‌جێ ده‌یانكوژن".
دوای ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی پۆلیس ده‌گاته هه‌مان شوێن،تا له ئه‌گه‌ری بوونی هێرشكه‌ری دیكه ناوچه‌كه بپارێزن.
پۆلیسی بریتانی ده‌ڵێن" 8 ئه‌ندامی هێزه‌كانیان 50 گوللـه‌یان بۆ كوشتنی ئه‌و 3 كه‌سه ته‌قاندبوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردبوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆلیسانه یه‌كه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكگه‌یشتووه، به ماوه‌ی 8 خوله‌ك گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.