مێسی: كریستیانۆ بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر به‌ربژێری یه‌كه‌مه
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ستایشی ئاستی كریستیانۆ ده‌كات و به یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهانیشی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 حوزه‌یرانی 2017، لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه ئه‌وه‌ی پێویست بوو كردی، ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه كریس یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه.
مێسی ده‌شڵێت: من و كریستیانۆ هه‌میشه هه‌وڵ بۆ باشترین ئاست ده‌ده‌ین، هه‌ڵبه‌ت هیچ گرفت و ململانێیه‌ك له نێوان من و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌دا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه میدیاكان دروستی ده‌كه‌ن.
مێسی كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری مێلبۆرنی وڵاتی ئوسترالیایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كریستیانۆ بۆ بردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه پاڵێوراوی سه‌ره‌كییه.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی لیۆنێل مێسی له یارییه‌كی دۆستانه‌دا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رازیل بكات.